کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا

لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی سلێمانی کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.

سەندیکای کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی سلێمانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە لە شوێن کارەکەی گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکارەکە ناوی غەزوان سلێمان غیدانە و بە رەگەز عەرەبی عێراقییە، دوای رووداوەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share