پۆلیسی سلێمانی: لە سیتەک کەسێکمان دەستگیرکرد کە لە باخی هاوڵاتییەک پارەی دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە باخێکی سیتەک بڕی 16 هەزار و 500 دۆلاری دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکی تەمەن 36 ساڵمان دەستگیرکرد، کە بڕی 16 و 500 دۆلار، لەگەڵ یەک ملیۆن دیناری عێراقی لە باخێکدا لە سیتەک دزیبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: دەوام لەو خوێندنگانەی چەمچەماڵ رادەگیرێت کە نۆژەندەکرێنەوە

وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ…
Total
0
Share