سامانی چوار ملیاردێری ئەفریقا زیاترە لە سامانی نیوەی دانیشتووانی کیشوەرەکە

رێکخراوی ئۆکسفام، کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانی ئاشکرایکردووە، سامانی کۆی چوار لە دەوڵەمەندترین ملیاردێرەکانی ئەفریقا لە سەروەت و سامانی نیوەی دانیشتووانی کیشوەرەکە زیاترە.

رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا بە ناوی “قەیرانی نایەکسانیی ئەفریقا” رایگەیاندووە، سامانی ئەم چوار کەسە بە 57.4 ملیار دۆلار مەزەندەدەکرێت.

ئەو چوار ملیاردێرە بریتین لەمانەی خوارەوە:

– ئەلیکۆ دانگۆتێ (نەیجیریا)

– یۆهان روپێرت (ئەفریقای باشوور)

– نیکی ئۆپنهایمەر (ئەفریقای باشوور)

– نەسیف سەویریس (میسر)

سەرجەم ئەو ملیاردێرانە، بازرگانی دیارن لە کیشوەری ئەفریقادا و ئەو سامانەی هەیانە، لە سامانی نیوەی دانیشتووانی ئەو کیشوەرە زیاترە؛ رێکخراوی ئۆکسفام-یش، ئەم بابەتە بە “نایەکسانی و مافخواردن” لەقەڵەمدەدات.

ئەفریقا یەکێکە لەو کیشوەرانەی جیهان کە بەرزیترین رێژەی هەژاریی تێدایە، ئۆکسفام دەڵێت، “سەرەڕای خراپتربوونی باری دارایی دانیشتووان و فراوانبوونی نایەکسانی لەو کیشوەرەدا، حکومەتەکانی وڵاتانی ئەفریقا هەوڵنادەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوازی و نایەکسانییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share