قاسم ئەعرەجی: حکومەتی عێراق جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق “جدییە” لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەعرەجی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی هەرێم تاوتوێی رێوشوێنە ئەرێنییەکانی عێراقیان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە بەگشتی کردووە.

دەشڵێت، “جەختمان کردەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، بەپێی دەستوور و یاسا”.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە جددین لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لە پێش هەموویشیانەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، “لیژنەیەکی باڵای وەزاری پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە زووترین کاتدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی:کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەرکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کێشەی زیاتر لە 500 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا”. د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی…
Total
0
Share