کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری لەبارەی بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات، پێش وردبینیکردنی ناوەکانیان.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پێش وردبینیکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ناوەکانیان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیاران، بڵاوکردنەوەی ناوەکانیان قەدەغەیە.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا 700 هەزار کەس ناویان وەک کارمەند بۆ سەر سندوقی دەنگدان تۆمارکردووە و لە رێگای تیروپشکەوە 250 هەزار کەس لە فەرمانبەر و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان هەڵدەبژێردرێن.