کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی وەفدی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمار، دەستیپێکرد.

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و نوێنەرانی حکومەتی فەرەنسا، بەشدارن.

بەپێی میدیاکانی سووریا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەواوکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا دەکرێت، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان مەزلوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، لە 10ی ئازاری ئەمساڵدا واژووکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە، دەست لە قۆرغکردنی داهاتی گشتیی…
Total
0
Share