رێبەری زیندانیکراوی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە رایدەگەیەنێت، من بڕوام بە هێزی سیاسەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی هەیە نەک چەک.
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، هێزی سیاسەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و واز لە چەک بهێنن.
وتیشی، “لەسەر پەیامی پێشووم سوورم و دەیڵێمەوە، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراسی دەکەم”.
بەشێکی دیکەی گرنگترین قسەکانی ئۆجەلان:
– به كۆنگره‌ی 12 و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی [پەکەکە] وه‌ڵامێكی راست و ئه‌رێنیی بانگەوازەکەم درایەوە، ئه‌م هه‌ڵوێسته به وه‌ڵامێكی مێژویی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌م.
– هه‌موو گۆڕانکارییەکان، دەرئەنجامی ئه‌و کۆبوونەوانەن کە له ئیمراڵی ئه‌نجاممان داون و به وریاییه‌وە کار بۆ ئەوە کراوە کۆبوونەوەکان له‌سه‌ر بنەمای ئیراده‌ی ئازاد بن.
– لێرەدا كۆتایی بە پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد و بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا و شه‌ڕی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی، دەرکەوت.
– ئێستا دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە و ئامانجە سەرەکییەکە بەدیهاتووە.
– ئامانجمان قۆناغێكی مێژویی و چاره‌نووسسازه.
– چەکدانانی ئارەزوومەندانە و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆمسیۆنێكی به‌رفراوان كه له په‌رله‌مانی توركیادا به‌یاسایی بكرێت و ده‌ستڕۆیشتوو بێت، هه‌نگاوی گرنگن.
– مه‌رجه به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه و دوور له ململانێ، هه‌نگاو بنرێت. ده‌زانم بەمشێوەیە هه‌نگاوه‌كانمان شکستناهێنن.
– پەکەکە ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه و شه‌ڕیش بووه و، كۆتایی به خۆی هێناوه.
– پێویستە زەمینەسازیی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسەی چه‌كدانان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رای گشتی، به‌شێوه‌یه‌كی كراوه ئەنجامبدرێت.
– ئه‌وەی دەکرێت گۆڕانکارییەکی ئارەزوومەندانەیە له قۆناغی خەباتی چه‌كدارییه‌وه، بۆ قۆناغی سیاسه‌تی دیموکراسی. ئه‌مه نه‌ك نابێت بە شكست، به‌ڵكو ده‌بێت بە سه‌ركه‌وتنێكی مێژوییش بزانرێت.
– ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تری په‌رله‌مان، پێكه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن تا ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت.
– هه‌رگیز ئازادبوونی خۆمم به كێشه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی نەزانیوە، له رووی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادیی تاک، دوور له كۆمه‌ڵگا نابێت.
– باوەڕم به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ک چه‌ک، داوا لە ئێوەش دەکەم ئه‌م پره‌نسیپه جێبەجێبکەن.
– سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه، چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ره‌خنه، پێشنیاز و هاوكارییه‌كتانم.
– با له‌سه‌ر بنەمای بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیازانه‌ی له‌م نووسراوه‌دا باسم كردوون، هەوڵبدەین بۆ پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخان.