نوری مالکی پیرۆزبایی ئەنجامدانی کۆنگرە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

لە بروسکەیەکی پیرۆزباییدا ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی بەبۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، “یەکێتیی نیشتمانی قوربانی بەنرخ و فراوانی لە پێناو کۆتاییھێنان بە قۆناغی دیکتاتۆری پێشکەش کردووە”.

نوری مالکی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بە بۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی ئەو حزبەوە و ئاماژەی بەوە کرد، “بەستنی پێنجەمین کۆنگرە بە پایەیەکی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و بنیاتنەرانی سەردەمی نوێی سیاسی دادەنرێت”

دەڵێت، “یەکێتیی نیشتمانی قوربانی بەنرخ و فراوانی لە پێناو کۆتاییھێنان بە قۆناغی دیکتاتۆری پێشکەش کردووە، ھەروەک جێدەست و رۆڵی دیاری سەرۆک مام جەلال و بیری سیاسی دەوڵەمەندیشی بەبیرھێناوەتەوە”.

نوری مالیکی لە بروسکەی پیرۆزباییەکەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو، “شانازی بە پەیوەندی سیاسی و مێژووییمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی دەکەین”، پەرۆشی خۆشی بۆ گەشەپێدان و درێژەدان بەو پەیوەندییانە دووپات کردووەتەوە بەجۆرێک ئامانجە ھاوبەشەکان و خۆشگوزەرانی بۆ ھەمووس پێکھاتەکان بھێنێتەدی.

بابەتی پێشتر

سالار مەحمود: یەکێتی بەرپرسیارێتیی گەورەی لە ئەستۆدایە

بابەتی دواتر

كۆسرەت رەسول عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە سیمبولی باڵای یەكێتی دیاریكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share