راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم تاوانباری كوشتنی مامۆستاكەی ئەمڕۆی چەمچەماڵی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، لە میانەی بەدواداچوون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەكی و كۆكردنەوەی زانیاری و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی بكوژی مامۆستا( ل.ا.ح)سەرجەم رێكارە پێویستەكان گیرانەبەر و توانرا لە لەلایەن بەشی ئاسایشی بازگەكان تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیربكات و رووبەڕوی یاسای بكاتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لێكۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە.

دەشڵێت، “تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوكم دراوە بەماددەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی چوونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و كاركردن لەگەڵیاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێبەشكردن لە خوێندن و ئەشكەنجە.. دوایین دۆخی بەندكراوانی بادینان ئاشكرادەكرێت

هەوڵی درێژەدان بە خوێندنی ڕۆژنامەنوسە بەندكراوەكانی بادینان لەلایەن بەرپرسانی بەندینخانەكەیانەوە ڕێگری لێدەكرێت، وەك ئەوەی نوێنەری زیندانییان باسیدەكات و…
زیاتر ببینە

‎بەغداد بە وەڵامی هەرێم قایل نیيە.. کۆمپانیای سۆمۆ هەڕەشەی ڕاگرتنی هەژماری بانکیی هەرێم دەكات

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی “سۆمۆ” ئاشكرایدەكات، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم هه‌رێم بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها…
Total
0
Share