قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد دەگەینە رێككەوتن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد دەگەینە رێككەوتن و وەفدێكی هەرێم لە بەغدایە و ئێوارەی ئەمڕۆش كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، پێشتر وەفدێكی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و كۆبوونەوەكان باشبوون و ئێستا وەفدێكی هەرێم لە بەغدایە و بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

وتیشی، “بڕیارە وەفدەكەی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆش لە بەغداد كۆبوونەوە ئەنجامبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share