لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم ئەگەری نمەباران هەیە

ئاسمانى باکووری هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمانى باکووری هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورەبروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەولێر و دهۆک.

دەشڵێت، بەرزترین پلەکانى گەرمی یەک پلە لە سەنتەری شارەکان و دوو پلە لەناوچە شاخاوییەکان بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ دوێنێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى لە چەند ناوچه‌یەک بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كات سبه‌ی شه‌و شه‌پۆلی بارانبارین كۆتایی…
Total
0
Share