مەسعود پزیشکیان: ئیسرائیل هەوڵی تیرۆرکردنی دام

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، لەکاتی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان وڵاتەکە و ئیسرائیل، هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، تاران هیچ نیازێکی نییە بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و ئەم تۆمەتانە تەنیا ئیسرائیل دروستیان دەکەن.

وتیشی، “وەک چەندین جار وتوومە ئێمە شەڕمان ناوێت، هەروەها هەوڵ نادەین خاوەنی چەکی ئەتۆمی بین. ئیسرائیل ئێمەی وەک (ئێرانێکی چەکدار) بۆ جیهان وێناکرد؛ بەڵام تاران هەمیشە بانگەشەی بۆ ئاشتی کردووە”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، پزیشکیان دەڵێت، “ئێران هیچ ئاستەنگێک بۆ هاتنەناوەوەی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی دانانێت، بەڵکو ئەو سنووردارکردنانە تەنیا پەیوەندییان بە سزاکانی ئەمریکاوە هەیە. سەبارەت بە دانوستانەکانیشمان لەگەڵ ئەمریکا، هیچ کێشەیەکمان نییە”.

سەرۆک کۆماری ئێران ئیسرائیلیشی بەوە تۆمەتبارکرد کە لەکاتی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، هەوڵی تیرۆرکردنیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی شەش ملیۆن كەس رووبەڕووی زستانێكی سەخت دەبنەوە بەهۆی نەبوونی سادەترین هۆكارەكانی ژیان. تەنها…
Total
0
Share