بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری رێختەر شاری ئیستانبوڵی تورکیای هەژاند.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەکانی دەوروبەری دەریای مەڕمەڕەی لەناوخۆی تورکیا هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی بەشێک لە شارەکانی تورکیا بە تایبەت ئیستانبوڵ هەستیپێکراوە و لە ماڵ و ناو بیناکان هاتوونەتە دەرەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانە گیانی و مادییەکانی بومەلەرزەکە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات. بەپێی…
Total
0
Share