بانکی رەشید رایدەگەیەنێت، قەرز دەدەنە ئەو هاوڵاتی و فەرمانبەرانەی، دەیانەوێت سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، بکڕن.
بانکی رەشید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەمەبەستی پێدانی ئەو قەرزە بە هاوڵاتییان، بانکەکە راستەوخۆ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پارەدار دەکرێت و ئەمەش هەوڵێکە، بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە تەقلیدییەکانی وزە و گەیشتن بە گەشەپێدانی ژینگەیی و ئابوری.
بانکەکە بانگهێشتی ئەو کەسانەش دەکات کە دەیانەوێت سوودمەندبن لەم قەرزە و دەڵێت، دەتوانن لەڕێی پلاتفۆرمی UR داواکاری پێشکەشبکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “قەرزەکە بە رێژەی سوودی 3% و بە میکانیزمێکی سادە دەدرێت بە هاوڵاتییان، بۆیە چاوەڕواندەکرێت، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی داواکاری پێشکەشبکەن”.