ڕێژەی جیابوونەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.. ڕۆژانە 200 حاڵەت تۆماردەکرێن

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرایکردووە، ئامارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی ئابدا مایەی نیگەرانین و دەلێت لە ڕۆژێکدا 200 حاڵەتی جیابوونەوە هەبوون.

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی ئاب ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەردەوامی حاڵەتەکانی جیابوونەوە دەکەن، لە دوایین ئاماری مانگی ئابدا کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویکردووەتەوە،  تەنها لە مانگی ئابدا شەش هەزار و 491 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەغداد بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارە جیابوونەوەیە چوار هەزار و 636 حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان بوون و تەنها هەزار و 855 حالەتیان لە ڕێگەی یاسایی و دادگاوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share