ئاماژەکان دەریدەخەن ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراق بەرزبووەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار ئاشکرایکرد ئاماژەکان دەریدەخەن کە هەڵئاوسان لە مانگی کانونی دووەمدا بە ڕێژەی %0.9 بەرزبووەتەوە هەروەها ڕێژەی ساڵانەی هەڵئاوسان بەڕێژەی %3.3 بەرزبووەتەوە.

دەزگای ناوەندیی ئامار کە سەربە وەزارەتی پلاندانانی عێراقە ڕایگەیاند، “ئاماژەکانی هەڵئاوسان لە مانگی کانونی دووەمدا بەڕێژەی %0.9 بەراورد بە مانگی پێشووتر بەرزبووەتەوە، هەروەها ئاماژەکان نیشانی دەدەن کە ئاستی هەڵئاوسانی ساڵانە بەڕێژەی %3.3 بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، “هۆکاری ئەو زیادبوونەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دابەزینی نرخی دراوی نیشتمانی لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2020دا”.

ڕاشیگەیاندووە، “بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسان کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوە لە بەشی کاڵا و شتومەکی ڕۆژانەی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان و بەڕێژەی %2.1.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە کەرتی تەندروستیدا هەڵئاوسان بەڕێژەی %1.3 بەرزبووەتەوە، لەئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکانی تەندروستی و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.

بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانان کەرتی نیشتەجێبوون بەڕێژەی %1.4 هەڵاوسان تێیدا بەرزبووەتەوە، کەرتی گواستنەوە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بەڕێژەی %9.7 بەرزبووەتەوە، پەیوەندییەکان بەڕێژەی %5.8 بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پاپای ڤاتیكان وێڕای هێرشە موشەكییەكان سوورە لەسەر سەردانیكردنی عێراق

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share