سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی سوێندی یاسایی خوارد

دادگای باڵای فیدراڵی

حاکم مونزیر ئیبراهیم سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حاکم مونزیر ئیبراهیم حسێن سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی لەبەردەم د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجومەنی دادوەری عێراق دادوەر جاسم عەبدوی بە هۆکاری تەندروستی خانەنشین کرد و هاوکات دادوەر مونزیر ئیبراهیم وەک کاندیدی شوێنگرەوەی دەستنیشانکرد.

دادوەر مونزیر ئیبراهیم پێشتر دادوەری یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی بووە، پێشبینیدەکرێت بە دەستبەکاربوونی ئەو دادوەرانەی دیکەی دادگاکە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردبوو بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد: درۆنەکەی ناوچەی سەوز بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، راگەیەندراوێکی رەسمیی لەبارەی ئەو درۆنەوە بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتەخوارەوە. لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی…
Total
0
Share