بەغداد بۆ حکومەتی هەرێم: تا ئەوکاتەی داهاتەکانتان رادەست دەکەن هیچ وەفدێک مەنێرن

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە، تا ئەوکاتەی سەرجەم داهاتەکانیان رادەست دەکەن، هیچ وەفدێک نەنێرن.

سەرچاوەیەک بە پێگەی (بەغداد ئەلیەوم)ـی راگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەر دانوستانێک سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار، مەرجێکی داناوە و رایگەیاندووە، پێویستە حکومەتی هەرێم سەرجەم داهاتەکانی رادەست بکات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بەغداد لەم کاتەدا رەتیکردووەتەوە پێشوازی لە هیچ وەفدێکی هەرێم بکات، هەتاوەکو ئەو مەرجەی جێبەجێنەکرێت.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوەی حکومەتی ناوەند لەبەر رۆشنایی ئەو ناکۆکییە بەردەوامانە دێت، کە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، هەیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە (دوو)بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share