فوئاد حسێن بانگێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا وەزیری دەرەوەی عێراق بانگێشتی پەرلەمان بكرێت و ئامانجی بانگێشتكردنەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر بۆردومانەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان.

میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویانكردووەتەوە، لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریداوە لە هەفتەی داهاتوودا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بانگێشتی پەرلەمان بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەبێت وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوونكردنەوە لەسەر بۆردومانەكان بدات كە پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراقە و لەهەمانكاتدا هەنگاو و پلانەكانی وەزارەتەكە بۆ بەرگرتن لە هێرشەكان بخاتە ڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنتاگۆن: گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشیان كردووەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق

جۆن كێربی سكرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشیان كردووەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا…
Total
0
Share