تامی بروس: راگرتنی هاریکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئێـ.ـرانەوە جێگای قبووڵ نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا ئێران هەماهەنگی و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەستپێبکاتەوە.

 

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، راگرتنی هاریکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئێـ.ـرانەوە جێگای قبووڵ نییە، پێویستە ئەو وڵاتە بەبێ دواکەوتن هاوکاری و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئاژانسەکە دەستپێبکاتەوە.

جەختیشیکردەوە، دەبێت ئێـ.ـران پابەندی رێککەوتننامەی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆم بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: ئێران بە درۆن هێرشیکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، ئێران چەندین درۆنی هێرشبەری یەکلایەنەی هەڵداوە لە هەوڵێکدا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە بە گەرووی…
Total
0
Share