دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە زەهران مەمدانی سەرۆکی شارەوانیی هەڵبژێردراوی شاری نیویۆرک بەدوای پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ واشنتندا بگەڕێت، هۆشداریشیدا لەوەی مەمدانی ئەگەر هاوکاری نەکات، زۆرشت لەدەستدەدات.
وتیشی، “ئامادەم قسە لەگەڵ مەمدانی بکەم، بەڵام دەبێت رێز لە واشنتن بگرێت و ئابورییەکەی بۆ ئەو شارە بەکاربهێنێت ئەگەر بیەوێت سەرکەوتووبێت، بەپێچەوانەوە زۆرشت لەدەستدەدات”.
دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارم سەرۆکی شارەوانیی نوێی نیویۆرک ببینم کە کاری باش بکات، چونکە شارەکەم خۆشدەوێت”.