ترەمپ: داخستنی حکومەت کۆتاییهات

ترەمپ کۆتایی بە درێژترین داخستنی حکومەت لە مێژووی ئەمریکا هێنا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتاییهاتنی داخستنی 43 رۆژەی حکومەتی راگەیاند کە کەرتە گرنگەکانی ئابوریی وڵاتەکەی پەکخستبوو.

لە وتارێکدا دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کە کۆتایی بە درێژترین داخستنی حکومەت لە مێژووی ئەمریکادا هێنا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “کۆتایی ئەو داخستنە رادەگەیەنم، و بینیمان بازاڕی بۆڕسە گەیشتە بەرزترین ئاست”.

وتیشی، “بە واژووکردنی ئەم یاسایە، ئێستا حکومەتی فیدراڵی دەست بە کارە ئاساییەکانی دەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارمان بۆ کردنەوەی حکومەتی ئەمریکا کرد و ئێستا فەرمانبەرانی فیدراڵی لە وەزارەت و دەزگاکانیان مووچە وەردەگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس عەراقچی: رێگەیەکی دوورودرێژمان ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستان لەگەڵ واشنتن دەستپێکێکی باشە، بەڵام هێشتا رێگەیەکی دوورودرێژ ماوە بۆ دروستکردنی متمانە لە…
Total
0
Share