بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش ساتەوەختی ئۆپەراسیۆنەكەی دوێنێیان بڵاوكردەوە

وردەكاریی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بڵاودەكرێتەوە كە راستەوخۆ لەلایەن سەرخێڵ كەمال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش سەرپەرشتی كراوە.

پێشتر دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگیی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا توانیان ئامر قاگعی سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوبەرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش دوای كۆكرنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری رۆژی 29ی 6ی 2025 بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشان كردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگیی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵكانە و تاوێركەوە ئەنجامداو لە رووبەڕووبوونەوەیەكی دەستەویەخە، توانرا ئامر قاگعی سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت بەناوەكانی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو (ئادەم) ئامر قاگعی سلێمان بەگ و تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو (ابو عەزرا) كە چەكداری گرووپەكە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو(ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە كە لە چالاكییەكەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپووركرد.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئۆپەراسیۆنێكی گرنگ و هەستیار و گەورە بوو كە سێ تیرۆریستی هەرە تاوانبار كوژران بە تایبەت ئەبو جابان كوردی ( جابان ئێرانی ) كە بەرپرسی شەهید كردنی پێشمەرگە دیلەكان بوو وو دەستی بەچەندین تاوان تر دژی هێزەكانی پێشمەرگەو كورد سورە

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ژوورێكی عەمەلیات بۆ ئەم هەڵمەت و چالاكییە پێكهێنراوە و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە رێگای چەندین تیمەوە چاودێریی تیرۆریستەكان كراوە لە ناوچەكانی سنووری دوزخورماتوو ، زینانە . پەڵكانە و تاوێر كەوە و بە دەیان شەو تیمیە تایبەتەكانی ئۆپەراسیۆن لە دەشت و جەوەڵەكانی سنووری دوزخورماتوو، زینانە و پەڵكانە ماونەتەوە و چاودێریی ناوچەكەیان كردووە .

جگەلەوەش بە یەكێك لە هەرە پڕۆسە هەستیار و سەركەتووەكان لە بواری هەواڵگری، ئەمنی و سەربازی دادەنرێت و دەزگای دژەتیرۆی عێراق هاریكار بووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا دوایین زانیاری لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران ئاشكرادەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دەدات و جەختیشدەكاتەوە بەپێی بەدواداچوونەكانمان…
Total
0
Share