لە ئامێدی شەڕێكی سەخت لەنێوان سوپای توركیا و پەكەكە ڕوویدا

لە چەند ناوچەیەکی قەزای ئامێدی شەڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکە ڕوویدا و سوپای توركیاش بۆردوومانی هەردوو ناحیەی شیلادزێ و دێرەلوكی كردووە و بە هێلیكۆپتەریش تەقەی هەڕەمەكی كردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، سوپای توركیا لە كاتژمێر 2:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەكو كاتژمێر 5:00 بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” ڕوویداوە.

باسی لەوەشكرد، سوپای تورکیا سەرەتا ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد و بۆ ماوەیەکیش فڕۆکە جەنگییەکان و ھێلیکۆپتەری تورکیا بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕاونەتەوە و بە دۆشکە تەقەی ھەڕەمەکییان کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، دواتر لە چیای کوڕەژار لە ناحیەی شیلادزێ و ناحیەی دێرەلوک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕوویدا.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی پاریس سانجێرمان پۆچتینۆی ڕاهێنەر دووردەخاتەوە

بابەتی دواتر

تای خوێنبەربوون لە عێراق بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share