هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکرد

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا، کەمیکردووە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم هەفتەیە، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 236 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.

دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 183 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، 30 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.

ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا، کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت، بە تێکڕای 397 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، سعودیە بە تێکڕای 346 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و کۆڵۆمبیا بە تێکڕای 325 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و بەرازیل بە تێکڕای 299 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم، چوارەم و پێنجەم دێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، كارەكانی وردبینی لە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات. لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share