ڤیدیۆ..شەڕە کورسی لەناو پەرلەمان لەسەر دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک

لە ناو پەرلەمانی سەنیگال، بەهۆی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی وڵاتەکە بۆ جاری سێیەم، شەڕ و پێکدادانێکی قورس دروستبوو.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، پەرلەمانتارانی پەرلەمانی سەنیگال زۆر بە توندی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، یەکێکیان کورسی هەڵدەدات و یەکێک پاڵ بە هاوکارەکەیەوە دەنێت.

پێکداهەڵبژانەکەی ناو پەرلەمانی سەنیگال لە نێوان پەرلەمانتارانی لایەنگری حکومەتی ئێستا و ئەو پەرلەمانتارانەدا بوو کە دژی بوون، ئەمەش پاش ئەوەی هەوڵدەدرا ماکی سال سەرۆکی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

ماکی ساڵ لە ساڵی 2012 وەک سەرۆکی سەنیگال هەڵبژێردرا، لە دوای ئەوەش دوو جاری دیکە لە پەرلەمانەوە بۆ دوو خول دەسەڵاتەکەی درێژکرایەوە.

لە ئێستاشدا لە پەرلەمانەوە هەوڵدەدرێت بۆ ویلایەتی سێیەم هەڵبژێردرێتەوە، ئەمەش کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەدا
ئەمریكا 100000 سەربازی لە ئەوروپا بڵاوكردووەتەوە

ئەمریكا 100 هەزار سەربازی لە ئەوروپادا بڵاوكردووەتەوە و بەشێكیان لە وڵاتانی هاوسنووری ئۆكرانیا جێگیركراون، “فەرماندەیی ئەمریكا لە ئەوروپا”…
Total
0
Share