دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەمریکا کوژران

دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە رووداوێکی تەقەکردندا لە واشنتن کوژران.

کریستی نۆوێم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە ناوەندی شاری واشنتن دی سی، دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران.

دانی دانۆن باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند، رووداوەکە کردەوەیەکی تیرۆریی دژە جوو بووە و لە دەرەوەی بۆنەیەک لە مۆزەخانەی جووەکان روویداوە.

دەشڵێت، زیانگەیاندن بە دیپلۆماتکاران و کۆمەڵگەی جووەکان هێڵی سوورە و پێویستە رێگری لێبکرێت و بوەستێندرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی لە کوشتنی عەقیدەکەی سوپای پاسداران بە واشنتۆن ڕاگەیاندووە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل بە واشنتۆنی ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی لەپشت کوشتنی عەقید حوسێن سەیاد خیدائییەوەیە، بەهۆی…
Total
0
Share