بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش بكرێت.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا دەستكراوە بە دابەشكردنی زەیتی مانگی یەكی ئەمساڵ و رۆژانە بڕی پێویستمان بە دەستدەگات و لە دەرەوەی شار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
وتیشی، ” بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكیش لە ئێستادا دەستدەكرێت بە وەرگرتنی پارە لە بریكارەكان و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش بەسەر هاوڵاتییاندا بكرێت”.