جیاوازیی وەرزش لە گەرما و سەرمادا… ئایا گەرما یاریدەدەرە بۆ سووتاندنی چەوریی زیاتر؟

لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان، شێوازی وەرزشکردنیش دەگۆڕێت، پسپۆڕان دەڵێن، وەرزش لە کەشی گەرما و سەرمادا هەر یەکەیان کاریگەریی جیاوازیان لەسەر لەش هەیە. بەڵام ئەو باوەڕەی کە لە کەشی گەرمدا چەوری زیاتر دەسوتێ، دوورە لە ڕاستییەوە.

بەپێی توێژینەوەکان لە وەرزی گەرمادا لەش بۆ ساردکردنەوەی خۆی ئارەقێکی زۆر دروست دەکات. کە ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاو لەناو جەستەدا و خێراتر ماندووبوون، ئەمە زۆربەی کات دەبێتە هۆکاری دابەزینی پەستانی خوێن و کێشەکانی دڵ زیاددەبێت ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر و درێژخایەن وەرزش بکرێت لە وەرزی گەرمادا.

لە وەرزی سەرمادا لەش هەوڵدەدات گەرمیی خۆی بپارێزێت، ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کالۆریی زیاتر بسووتێت، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بین لە وەرزی سەرمادا بەبێ گەرمکردنی جەستە نابێت دەست بە ڕاهێنان بکرێت چونکە دەبێتە هۆیی ئازاری ماسولکە و زیان گەیاندن بە فەقەرات و ئێسک.

سووتاندنی چەوری، پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئارەقکردنی زۆر لە گەرما واتای سووتاندنی چەوری نییە، بەڵکو تەنها ئاوی لەش لەدەستدەچێت، سووتاندنی چەوریی زیاتر پەیوەندی بە توندی و ماوەی وەرزش و شێوازی ژیان هەیە، نەک تەنها بە پلەی گەرمی یان ساردیی هەوا.

هەرچەندە وەرزش لە هەر دوو وەرزەکەدا بەسوودە، بەڵام پێویستە هاوسەنگیی لەنێوان پاراستنی تەندروستی و هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی دەرماڵە بە فەرمانبەران،…
Total
0
Share