ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 2٧ی تشرینی دووەم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 403 توشبووی نوێ و 26 مردن تۆمارکراون.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 403 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە 105 توشبوو لە هەولێر، 144 توشبوو لە دهۆک، 126 توشبوو لە سلێمانی، لە هەڵەبجە11 ، لە گەرمیان 41 و هیچ توشبوویەکیش لە ڕاپەڕین تۆمارنەکراوە.”.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 26 توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیە 12 ی لە سلێمانی، حەوت لە هەولێر، سێ دهۆک و هەریەکە لە هەڵەبجە و گەرمیان  دوو مردنیان تێدا تۆمارکراوە”.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تاوەکو ئێستا 95 هەزار و 638  کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 104 کەس مردوون و 59 هەزار و 241 کەس چاکبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share