تەندروستیی پێشمەرگە: ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی شۆڕش تەنها زیانی مادیی هەبووە

فۆتۆ – بژار دەباغ

درەنگانی شەوی ڕابردوو 26ی کانونی دووەم ، لە نەخۆشخانەی شۆڕشی سەربە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگر کەوتەوە و بەپێی بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕيی میدیایی ئێستا شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە وتی، “ئاگرەکە لە بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکە  بووە بەڵام هیچ زیانێک بەر نەخۆشەکان نەکەوتووە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار”.

بەڕێوبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە ڕایگەیاند، کە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و سەرجەم نەخۆشەکان بە پارێزراوی گواستراونەتەوە بەڵام زیانی مادی هەیە و بەشی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە سوتاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە تاوەکو ئێستا نازانن زیانەکان چەندە و خەمڵاندنیان بۆ نەکردووە، هەروەها هۆکاری ئاگرەکەش نازانن.

شەماڵ جەبار یاوەر دەڵێت، “لیژنەیەکمان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە و بڕی ئەو زیانەی بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە و لیژنەکە لە ئەمڕۆوە دەستبەکاردەبن، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لیژنەکە دەیخاتەبەردەستمان بڕیار دەدەین”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەکاتێکدا کارمەندانی ئێشکگری نەخۆشخانەی شۆڕش لەکاتی پشوودابوون لە بەشەکەیان ئاگرێک کەوتووەتەوە و تەشەنەی کردووە بۆ ناو نەخۆشخانەکە.

بەهۆی زیانەکانی ئاگرەکەشەوە تا کاتێکی نادیار ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەۆشخانەی شۆڕش ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، سوورن لەسەر پێکهێنانی…
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share