گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێكردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بڕیاری كردنەوەی ئاسمانی عێراق بەروِوی جووڵەی فڕۆكەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكەم گەشتی فڕۆكەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەكانی دیكەش بەپێی پلانی خۆیان دوای رێكخستنەوەی خشتەی گەشتەكانیان، گەشتە ئاسمانییەكانیان دەستپێبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانکی ئاوی خواردنەوە…
Total
0
Share