دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێیوایە ئێران و ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشناکەنەوە سەر یەکتر.
ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتەی رابردوو هێرشێکی زۆر ورد و سەرکەوتووانەمان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدا و ئیسرائیلیش دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێمە، دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ خاپوور بوو.
وتیشی، ئێمە هێزێکی سەربازیی ترسناکمان هەیە و هێرشەکانمان لە ئێران، ئەو هێزەی ئەمریکای نیشاندا.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی دووپاتکردەوە، رێگەنادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دەشڵێت، ئێران و ئیسرائیل خۆیان لە شەڕەکەی نێوانیان ماندووبوون و داوایانکرد، ئاگربەست رابگەیەندرێت.