ئوسترالیاش بەشێک لە ژنان و منداڵانی داعش لە هۆل دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی

ئوسترالیا ئەمڕۆ شەممە چوار ژن و 13 منداڵی لە خێزانەکانی داعش کە لە کامپی هۆل دەمێننەوە گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی.

ئەمە یەکەم هەنگاوی ئوسترالیایە لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی 20 ژن و زیاتر لە 40 منداڵی ئوسترالی کە ئێستا لە کامپەکەدا دەمێننەوە.

وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا ئاشکرایکرد، بە لەبەرچاوگرتن و لێکۆڵینەوە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیانەوە بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەیان داوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ژنەکان بەشداریی چالاکییەکانی ڕێکخراوی داعشیان کردووە، دەکرێت لە ئوسترالیا دادگایی بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێک لە مووشەکە چینییەکە دەکەوێتەخوارەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی نیشتەجێبوونیش بێت

لەگەڵ سەرقاڵبوونی جیهان بە قەیرانەکانی ژینگە، جەنگ، برسێتی و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، میدیاکانی چین لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکێکیان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share