نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی زیرەکیی دەستکردەوە هۆشداری دەدات

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، زیرەکیی دەستکرد مەودای نێوان دەوڵەتە پێشکەوتووەکان و دەوڵەتە تازە گەشەسەندووەکان زیاتر دەکات.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەگەر وڵاتانی جیهان، بە وریاییەوە زیرەکیی دەستکرد بەکارنەهێنن، ئەوا دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی سەردەمێکی نوێ لە نایەکسانی لەنێوان وڵاتانی جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیرەکیی دەستکرد مەودای نێوان وكاتە دەوڵەمەند و هەژارەکان زیاتردەکات، چونکە سیستمەکە بەشێوازێکی نایەکسان بڵاوبووەتەوە، ئەو وڵاتانەی لە رووی ژێرخانی تەکنەلۆجیەوە لەدواوەن، لەژێر مەترسی ئەوەدان زیاتر دوابکەون.

روونیشیکردەوە،،ئەم تەکنەلۆجیایە دەکرێت دەرفەتێکی ئابوری باشتر بۆ وڵاتان بڕەخسێنێت، بەڵام بەو مەرجەی بە یەکسانی بەکاربهێنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
زیاتر ببینە

ڕوسیا داوای كۆبوونەوە دەكات
ئەمریكا: “كۆمەڵكوژی” ئەنجامدراوە، جا ڕوسیا كردبێتی یان چیچانییەكان

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دڵنیایە لەوەی ئەو “كۆمەڵكوژی و تاوانی جەنگ”ــەی لە بوچا-ی ئۆكرانیا باسدەكرێت و وێنەكان دەریانخست، ڕاستییە…
Total
0
Share