ئیسرائیل بۆ دانیشتووانی تاران: ناوچەی حەوت چۆڵبکەن

سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی تاران ئاگاداردەکاتەوە، ناوچەی حەوتی ئەو پارێزگایە چۆڵبکەن.

سوپای ئیسرائیل ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتووانی تاران کرد و دەڵێت، “بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی حەوتی تارانە، وەک دەزانن لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل لە سەرانسەری ئێراندا هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی ئێران لەم ناوچەیەدا”.

دەشڵێت، “هاوڵاتییانی خۆشەویست، لەپێناو سەلامەتی و تەندروستیتان، دەستبەجێ ئەو ناوچەیە بەجێبهێڵن و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لێی نزیک مەبنەوە، بوونت لەم شوێنەدا، ژیانت دەخاتە مەترسییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: بەهیواین بناغەی دانوستانەکان گفتوگۆیەکی ئاشتییانە بێت

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، بەهیواین بناغەی دانوستانەکان نێوان ئەمریکا و ئێران گفتوگۆیەکی ئاشتییانە بێت. وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە…
Total
0
Share