پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە چی دەبێت؟

بڕیارە ئەمرۆ کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان، دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئـ.ـێران بەڕێوەبچێت، لەوبارەیەوە کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دانوستانەکە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، ستیڤ ویتکۆڤ و جارید کۆشنەر سەرۆکی وەفدی ئەمریکا دەبن.

لای خۆیشیەوە، ئیسماعیل بەقـ.ـائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران رایگەیاند، عەباس عەراقچی بە سەرۆكایەتیی وەفدێک بۆ ئەنجامدانی دانوستانی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا گەیشتووەتە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەر و پرسی سەرەكیی دانوستانەكە، دۆسیەی بەرنامە ئـ.ـەتۆمییەكەی ئـ.ـێران دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share