بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو

شەوی رابردوو بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو و تا ئێستا تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراونەتەوە.

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو کاتژمێر 9:05 خولەک لە باکووری سیمی، بەلەمێکی بە 13 کۆچبەرەوە وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا هەشت کۆچبەر رزگارکران و سێ تەرم دۆزراوەتەوە و دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون کە منداڵی ساواشیان تێدایە”.

ئاشکراشیکرد، “لە کاتژمێر10:00 ی شەو لە رێگەی یەکێک لە کۆچبەرانی سەر بەلەمەکەوە زانیاری دراوە بۆ ئەوەی رزگاریان بکەن”.

باسیلەوەشکرد، “شوێنی رووداوەکە تەنها 500 مەتر لە دوورگەی نیمۆسەوە کە خەڵکی تێدا ناژی دوورە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر رەگەز و تەمەنی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە رێکخراوەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو کەسانەی کە لە کەشتییە نوقمبووەکەدا ونبوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
زیاتر ببینە

ئیلـ.ـهام ئـ.ـەحمەد: حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە

ئیلهام ئەحمەد، رایگەیاند، حکومەتی سوریا جەنگی دژی گەڕەکە کوردنشینەکان راگەیاندووە. ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و…
Total
0
Share