ماوەی پێنج رۆژە ژمارەیەک لە دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکایەتیی دادگاکە کردووە و سەرچاوەیەکیش نوێترین زانیاریی ئاشکرادەکات.
نوێترین زانیاری لەبارەی کێشەی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی قبووڵنەکردنی داوای دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی یان چارەسەربوونی کێشەکەوە دەکرێن دوورن لە راستییەوە.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا کێشەی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە.