هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتدا پێنج ملیۆن بەرمیل بووە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتدا پێنج ملیۆن بەرمیل بووە و لەریزبەندی شەشەمی جیهان و دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، قەبارەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتدا پێنج ملیۆن بەرمیل بووە و لەریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت.

لە وردەکاری هەناردەکردنەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوباتدا رۆژانە نزیکەی 257 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە هەفتەی دووەم 228 بەرمیلی رۆژانە و لە هەفتەی سێیەم 46 هەزار و لە هەفتەی چوارەمیشدا 170 هەزار بەرمیی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ریزبەندی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکادا، عێراق لە ریزبەندی شەشەمی وڵاتانی جیهاندا دێت، دوای کەنەدا، مەکسیک، سعودییە، بەڕازیل و ڤەنزوێلا، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە ریزبەندی دووەمدا خۆی دەبینێتەوە، دوای سعودییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share