نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیکدەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور، گەیشتە 79 دۆلار و 30 سەنت، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر نرخەکەی دابەزی و ئێستا بە نزیکەی 78 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 75 دۆلار و 80 سەنت، مامەڵەی پێودەکرێت.

شارەزایانی بوارەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئـ.ـێران دەگەڕێننەوە کە سێ دامەزراوەی ئـ.ـەتۆمیی وڵاتەکەی کردەئامانج لەبەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share