وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە چین

ئەنتۆنی بلینکن یەکەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا سەردانی وڵاتی چین بکات، سەردانەکەی بلینکن دوو رۆژ دەخایەنێت.

پێشتر بڕیاربوو لە مانگی شوباتدا ئەنتۆنی بلینکن سەردانی کۆماری چین بکات، بەڵام بەهۆی هەڵدانی باڵۆنێکی سیخوڕی بۆ ئاسمان لەلایەن چینەوە و دروستبوونی ئاڵۆزیی لەگەڵ ئەمریکا، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوەشایەوە.

بڕیارە بلینکن لە سەردانەکەیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەینێ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و بەتایبەت شی جین پینگ سەرۆکی چین کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی چەندین پرسی ئاڵۆزی نێوان هەردوو گەورە زلهێزی ئابوریی جیهان لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share