پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی دزیکردن و لەسەر بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکی هەڵاتوویان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانانی کەرکوکەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، تایبەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد.

دەشڵێت، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە، دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی باسلەوەشدەکات، تۆمەتبار (ج، أ، ب) لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند راگیراوە و دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

لە شاری سلێمانی، زۆرینەی پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، لەکاتێکدا تەندروستیی سلێمانی پێشتر نیازی خۆی بۆ تایبەتکردنی…
Total
0
Share