ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی ئەم شوێنانە دەدرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی كە دوێنێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە دەدرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە رۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەهێندرێت.

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ چاوەڕوانی ناردنی پارەكەی بەغداد دەكرێت كە بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی عێراق؛ لەنێوان چەقبەستوویی سیاسی، هەڕەشەی کورتهێنان و سیناریۆکانی داڕمانی بەهای دینار

لەکاتێکدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی سەقامگیرییە، لە ژوورە داخراوەکانی بڕیاردان لە بەغداد باس لە قەیرانێکی دارایی بێوێنە دەکرێت، بودجەی…
Total
0
Share