وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وە لەبەر نزیک بوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشیە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارين لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە:
1- سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن، به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گۆشت و خوێنه‌كه‌ی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی، بەتوندی سزادەدرێن.
3- پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ركرابێت به رشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ربڕینی.
4- دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ، ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژبكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به رێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) و هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5- پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستەوانە لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداریی نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بەباشی خاوێنبکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بەهەمان شێوە، وەك خاڵى 3، و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 چرکە کەمترنەبێت.
6- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ‌درێژ و ره‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێیدا بڵاوه، بۆئەوەی دیاربێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.