سوپای ئیسرائیل: فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی سەر بە سوپای ئێران کوژرا

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە هێرشێکیاندا، فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی سەر بە سوپای ئێران؛ کە بەرپرسبووە لە رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەر، کوژرا.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزە ئاسمانییەکانیان توانیویانە سەعید ئیزادی، فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستینی سەر بە سوپای ئێران بکوژن.

دەشڵێت، ئەو فەرماندەیە، بەرپرسبووە لە رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەر، کە ئەو رۆژە بوو، چەکدارانی حەماس هێرشیانکردە سەر ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
Total
0
Share