وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئێوارەی دوێنێ، چەند کەسێک بە ماتۆڕسکیلەوە، تەقەیان لە کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ کردووە.
ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، رووداوەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بە وتەی کەچەلی، تائێستا تۆمەتباران دەستگیرنەکراون و لەئێستادا هەوڵدەدرێت بۆ دۆزینەوەیان دەستگیرکردنیان.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، هێرشکراوەتە سەر کونسوڵخانەکەیان لە ئیستانبوڵ.