ژمارەی کوژراو و بریندارانی لوبنان راگەیەندرا

تەندروستیی لوبنان ژمارەی کوژراوانی وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، “لە سەرەتای دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، سێ هەزار و 558 کەس کوژراون و 15 هەزار و 123 کەسی دیکەش برینداربوون”.

لە رۆژی 23ی ئەیلولی ئەمساڵەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی لوبنان دەستیپێکرد، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزاران هاوڵاتی، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی و رۆیشتنی نزیکەی 70 هەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات، لەگەڵ وێرانکارییەکی بەرفراوان لە چەند شارێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبای عێراق: هەناردەی غازی ئێـ.ـران بۆ عێراق دەستیپێکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند، هەناردەی غازی ئێـ.ـران بۆ عێراق دەستیپێکردەوە. ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share