رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، تا 48 کاتژمێری تر ئەمریکا دێتە ناو جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە.
رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، “پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 24 تا 48 کاتژمێری داهاتوودا، ئەمریکا بڕیاربدات لەبارەی هاتنە ناو جەنگەوە”.
دەشڵێت، لەو ماوەیەدا، ئەمریکا دێتە ناو جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە و شانبەشانی تەلئەڤیڤ، هێرشدەکاتە سەر تاران.
تائێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هاتنە ناو جەنگەکەوە هیچ لێدوانێکی یەکلاییکەرەوەی نەداوە، بەڵام تائێستا، بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگەکە، بە ئەگەرێکی کراوە دادەنرێت.