سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی زیاتر لە ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “هۆشداری دەدەین لە هەر چەشنە دەستتێوەردانێکی سەربازیی زیاتر، لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانی نوێی لەبارەی جەنگی ئێستای ئێران و ئیسرائیل دا و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، کە ئایا ئەمریکا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج؟ ترەمپ وتی، “لەوانەیە و لەوانەش نییە”.